Kurdistan Press - شاندێکی باڵای عێراق سەردانی ھەرێم دەکات شاندێکی باڵای عێراق سەردانی ھەرێم دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی باڵای عێراق سەردانی ھەرێم دەکات

بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، سبەی شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، سبەی شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەردانی هەولێر دەکەن.جومانە ئەلغەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (ئینا)ی ڕاگەیاندووە: "سبەی شاندێکی سەرۆکایەتیی دەستەی کۆمسیاران و سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردن و ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران و دادوەران، سەردانی هەولێر دەکەن.“

ئاماژەی بەوەش کردووە: “ئامانج لە سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه