ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی 1ی 2024، لیوای مافپەروەر ئەحمەد ئەلزەرکانی، بەڕێوبەری گشتیی کاروباری هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی، لە ڕێگەی ماڵپەڕی بەڕێوبەرایەتییەكەیەوە ڕایگەیاندووە، حکوومەتی بەغدا و حكوومەتی هەولێر یەک هێز و تیمی هاوبەشیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هۆشبەرەکان لە تەواوی عێراق پێکهێناوە، ئەمەش یەکەمین جارە لە مێژووی عێراقدا ئەوە روو بدات.
گوتیشی: لە ساڵی 2021 دەست بەسەر 500 كیلۆگرام هۆشبەردا گیراوە، بەڵام لە ساڵی 2023 بووە بە چوار تۆن هۆشبەر، كە دەستی بەسەردا گیراوە.
ئاشكراشی كردووە: "لە ساڵی 2022دا سێ تۆمەتبار سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023 واتا ساڵی رابردوو، 50 بازرگانی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە
بەڕێوبەری گشتیی کاروباری هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی راشیگەیاندووە: ”ئێستا هەماهەنگییەکی زۆر بەرز لەنێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە، یەک تیمی کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هۆشبەرەكان و رێگریكردن لە تەشەنەكردنی پێکدەهێنین.“
وەڵام بدەوه