لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆيه‌كى جیدییان ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌كانى هەولێر و بەغدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى بودجه و مووچه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و بابه‌ته‌كانى ديكه‌ى كارگێڕى و دارايى و ئابوورى کردووە.
نووسینگەی سوودانیش لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت، "تاوتوێی میکانیزمەکانی بەردەوامبوون کرا بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم[ی کوردستان] بەپێی دەستوور، بۆ دڵنیابوون لەوەی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی هەرێم[ی کوردستان] بەدووربن لە هەر زیانێک یان لەئەستۆگرتنی دەرئەنجامەکانی ئەو ئاستەنگیانەی کە رووبەڕووی دۆسییە کارگێڕی و دارایی و ئابوورییەکان دەبنەوە
وەڵام بدەوه