سەرۆک کۆمارى عێراقى فیدڕاڵ دوکتۆر"لەتیف ڕەشید " ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٠٢٤/١/١١) لە نووسینگەى تایبەتى خۆى لە بەغدا، پێشوازى کرد لە "فارس عیسا"، سەرۆکی نوێنەرایەتى حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە وهەروەها دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆکانی نێوان شاندەکانی حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەتی مووچەی فەرمانبەران باس کرا.
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گرنگترین ئەو بابەتانەى ڕوونکردەوە کە لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان شاندەکانی هەولێر و بەغدا باس کرا و گەشبینی خۆی دەربڕی بەوەی هەردوولا دەگەنە چارەسەر بۆ ئەو کێشانە، بەتایبەتی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و جەختیشی کردەوە لەوەی کە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیدا باس دەکرێت و دوای پەسەندکردنی دەنێردرێتە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆکردن و دەنگدان لە سەرى.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین ڕووداو وپێشهاتەکانى ناوچەکە کرا.
وەڵام بدەوه