Kurdistan Press - شاندێکی دیکەی ھەرێم دەگاتە بەغدا شاندێکی دیکەی ھەرێم دەگاتە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی دیکەی ھەرێم دەگاتە بەغدا

شاندێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-01-2024، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا.

شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی گفتوگۆ لەبارەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت دەکات و هەردوولا دەیانەوێت لەسەر ژمارەیەکی راستەقینە بگەنە رێککەوتن و لە هەمواری یاسای بودجە جێگیری بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوایین کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لێکتێگەیشتن هەبووە کە لیژنەیەک لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی لە زووترین کات لسەر دیاریردنی ژمارەیەک بگەنە رێککەوتن کە بەپێی یاسای بودجەی عێراق بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک شەش دۆلار دیاری کراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش داوای 26 دۆلاری کردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا