به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سوودانی به‌شداری له رێوڕه‌سمێك كردووه، كه بۆ ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و هاوڕێكانی رێك خرابوو، له گوتارێكدا ڕایگه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراق توانا و ئاماده‌یی بۆ بڕیاری گونجاو له‌باره‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیریی عێراق هه‌یه.
ئاماژەی بەوەش داوە: "كه‌س ناتوانێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق و ته‌نیا حكوومه‌ت بۆی هه‌یه یاسا به‌سه‌پێنێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ده‌شڵێت: "هێرشی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسیداره."
دوانیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە 4/1/2024، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بارەگای لیوای 12ـی بزووتنەوەی نوجەبای سەر حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستینی بەغدا کردە ئامانج.
میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی له‌مباره‌یه‌وه رایانگه‌یاندبوو، تاوەکوو ئێستا بەهۆی هێرشەکەوە، سێ سەرکردەی حەشد کوژراون و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەڵام بدەوه