جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بابه‌تی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیاره بووه كه پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دابووی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه مووچه تێكه‌ڵی بابه‌تی سیاسی نه‌كرێت.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: نووسراوه‌كه‌ی دوێنێی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ڵامی نووسراوێك بووه و تێیدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌وان لارییان نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بێته دابه‌شكردن.
گوتیشی: وه‌ڵامی ئه‌م نووسراوه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشتریش بۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێك داوای ئه‌وه‌ی كردبوو كه مووچه تێكه‌ڵاوی بابه‌تی سیاسی نه‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتری هه‌ردوو شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕالیش ئه‌وه‌ی لێكه‌وتبووه‌وه كه حكوومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ند بێت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی تایبه‌ته به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی گشتیدا.
جێی باسه دوێنێ چوارشه‌م نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاوكرایه‌وه و تێیدا ئه‌وه خرابووه‌ڕوو كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه دابین بكرێت و ڕاسته‌وخۆ دابه‌ش بكرێت
وەڵام بدەوه