سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كرد سبه‌ی شه‌ممه ئاماده‌بن بۆ دانیشتنێكی تایبه‌ت و نائاسایی له‌سه‌ر بنه‌مای داواكاری 50 په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی 58 له ده‌ستووری عێراق كه ده‌ڵێت "له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك كۆمار، یان سه‌رۆك وه‌زیران، یان سه‌رۆكی په‌رله‌مان، یاخود له‌سه‌ر داوای 50 په‌رله‌مانتار، دانیشتنی نائاسایی و تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت و سنووردار ده‌بێت به تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه بانگهێشته‌كه‌ی بۆ كراوه.
بڵاویشی كرده‌وه: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش داواكاری 50 په‌رله‌مانتاری به‌ده‌ستگه‌یشتووه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و نائاسایی بۆ سبه‌ی شه‌ممه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كرد سبه‌ی شه‌ممه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م دانیشتنه نائاسایی و تایبه‌ته ئاماده‌بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له رۆژی سێشه‌می ڕابردووه‌وه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بێ سه‌رۆكه، دوای ئه‌وه‌ی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ركرد له‌سه‌ر بنه‌مای داوایه‌ك كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار له‌یس دلێمی له دادگه‌كه تۆماری كردبوو.
لای خۆشییه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبووسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی به ناده‌ستووری وه‌سف كرد و ڕایگه‌یاند كه دادگه‌كه مافی ئه‌وه‌ی نییه كۆتایی به ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانتاران بێنێ.
وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ ئه‌م قسانه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، جاسم ئه‌لعمێری سه‌رۆكی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق گوتی: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتاییه و مافی تانه‌دانی تێدا نییه و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان پابه‌ندی بن و جێبه‌جێی بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دادگه‌ی باڵای فیدڕالی به‌پێی مادده‌ی 93ی ده‌ستوور مافی بینین و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كه‌یسانه‌ی هه‌یه

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
بۆڕییەكی نەوت كونكراوە و نەوتێكی زۆری لێ دزراوە
1 رۆژ پێش ئێستا
بەخشینی مانگانەی سەرۆک وەزیران دەدرێتە 3 هەزار و 575 کەسان
1 رۆژ پێش ئێستا
خانەنشینان سێ مووچە بەسەر یەکەوە وەردەگەن
1 رۆژ پێش ئێستا
نرخی تمەن بە تەواوی دابەزی
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه