محەمەد حەلبوسی لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند!
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دورخراوەی پەرلەمانی عێراق، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەركی دادگای فیدراڵی پابەندبوونە بەدەستوور، بەڵام دادگاكە ئەو كارەی نەكردووە، پرسیاری ئەوەشی كرد:" ئەگەر دەسەڵاتی دادوەری پێشێلی دەستوور بكات، لایەنە ناكۆكەكان ڕوو لەكوێ بكەن؟"
حەلبوسی وتیشی، دەستووری عێراقی زۆر بەووردی حاڵەتەكانی دوورخستنەوەی پەرلەمانتارانی دیاری كردووە ئەوانیش گیانلەدەستدان، دەستلەكاركێشانەوە یاخود ئەنجامدانی تاوان و نەخۆشی.!
دوینێی سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، لەسەر سكاڵای لەیس دلێمی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەندامێتیی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵوەشاندەوە!
وەڵام بدەوه