موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له میانه‌ی ده‌ستنووسێكدا كه ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی كردووه و ده‌ڵێت: "یه‌كێك له گرنگترین شته‌كان كه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌در جیاده‌كاته‌وه، یه‌كڕیزی و گوێڕایه‌ڵی و دڵسۆزییه‌تی، ده‌بێت پابه‌ند بن به چاكسازی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌دریش بمرێت".
سه‌در هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "به‌شداریكردنتان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران دڵته‌نگم ده‌كات، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانتان دڵخۆشم ده‌كات و دوژمنانیش ده‌بوغزێنێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "بایكۆتكردنتان شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆ و هه‌روه‌ها هه‌ژموونی خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ و وابه‌سته به‌سه‌ر عێراقی خۆشه‌ویستمان، كه‌مده‌كاته‌وه".
سه‌در راشیگه‌یاندووه، دۆخی جیهانی و ناوچه‌یی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت به‌رده‌وام وریا و ئاماده بین.
له 15ی حوزه‌یرانی 2022، سه‌در بڕیاریدا له پرۆسه‌ی سیاسی وڵات بكشێته‌وه و به‌شداری له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی داهاتوودا نه‌كات و بۆئه‌وه‌ی نه‌بنه به‌شێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داره گه‌نده‌ڵه‌كان
وەڵام بدەوه