KurdistanPress...

CLOSE

حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراقه‌وه‌ پشتیوانیی خۆی بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان دەربڕی

حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراقه‌وه‌ پشتیوانیی خۆی بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان دەربڕی

ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ "مقاومه‌ی فه‌له‌ستین" ده‌ربڕی كه‌ ده‌ستی به‌ ئۆپراسیۆنی "باهۆزی ئه‌قسا" له‌دژی ئیسرائیل كردوه‌.

حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و ده‌نگی ره‌تكردنه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م ده‌ستدرێژییه‌كانی زایۆنیزم به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌یكاته‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و قودسی داگیركراو

ئێمه‌ له‌م ساته‌ مێژووییه‌دا پشتیوانیی ته‌واوی خۆمان بۆ به‌رگریكارانی فه‌له‌ستین راده‌گه‌یه‌نین و ده‌ست ده‌خه‌ینە ناو ده‌ستیان و داوای خۆڕاگرییان لێده‌كه‌ین، حه‌شدی شه‌عبی وای وتوه‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی‌ فه‌له‌ستینی‌ به‌ مووشه‌ك هێرشی‌ كرده‌سه‌ر ناوچه‌كانی‌ ئیسرائیل و دواتر ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ به‌ناوی (باهۆزی ئه‌قسا) ده‌ستپێكرد و تیایدا چه‌كداره‌كانی‌ دزه‌یان كرده‌ ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیان كوشت و بریندار كرد

دوای هێرشه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، سوپای ئیسرائیل ده‌ستی به‌ بۆردوومانكردن و تۆپبارانكردنی چه‌ند شوێنێكی غه‌زه‌ كرد و له‌ هه‌ندێك شوێنیش شه‌ڕ له‌نێوان سه‌ربازانی ئیسرائیل و چه‌كدارانی حه‌ماس روویدا

دواتریش بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا رایگه‌یاند: حه‌ماس هێرشێكی‌ له‌ناكاوی‌ له‌ دژی‌ ئیسرائیل و هاوڵاتییه‌كانی‌ ئه‌نجامداوە و ئێستا ئێمه‌ له‌ جه‌نگداین و سه‌ریش ده‌كه‌وین، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس‌ باجێك ده‌دات تاوه‌كو ئێستا نه‌یدابێت

گوتیشی: بڕیارمدا به‌ر له‌ هه‌ر شتێك ئۆردوگاكان له‌و تیرۆریستانه‌ پاكبكرێنه‌وه‌ كه‌ دزه‌یان كردبووه‌ ناویان فه‌رمانم دا به‌ ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ سه‌ربازی‌ گه‌وره‌ و ئاماده‌كردنی‌ سه‌ربازانی‌ یه‌ده‌گ

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه