رۆژی پێنجشەممە (28ـی ئەیوولی 2023)، پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارەی (16)ـی رۆژی شەممە (30ـی ئەیلوولی 2023)ـی بڵاوکردەوە کە یەکێک لە خاڵەکانی بەرنامەکە دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە.
بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق لە نۆ خاڵ پێکهاتووە و لە خاڵی سێیەمدا ئاماژەی بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە کردووە، کە پێشتر چەند جارێک کراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق و دواخراوە.
وەڵام بدەوه