Kurdistan Press - داواکاری زۆر ھەیە بۆ گۆڕینی سیستەمی غاز لە جیاتی بەنزین داواکاری زۆر ھەیە بۆ گۆڕینی سیستەمی غاز لە جیاتی بەنزین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داواکاری زۆر ھەیە بۆ گۆڕینی سیستەمی غاز لە جیاتی بەنزین

بەشێوەیەکی بەرچاو ئۆتۆمبێلەکان بۆ سیستەمی غاز دەگۆڕن، کە لە ئێستادا داواکاری زۆر ھەیە بۆ گۆڕینی ئەم سیستەمە. 

كۆمپانیای گشتی بۆ پڕكردنەوە و خزمەتگوزاری غاز ئاشكرای دەكات كە نزیكەی لەسەدا 10ی ئۆتۆمبێلەكانی عێراق بۆ سیستەمی غاز گۆڕدراون

ئەمەش پشتڕاستی دەكاتەوە كە سیستەمەكە سەلامەتترە لە سیستەمی بەنزین.

مۆنتەسر وەلید حسێن ،بەرپرسی سیستەمی غازی ئۆتۆماتیكی كۆمپانیاكە گوتی، سیستەمەكانی ناو كۆمپانیاكە ئیتاڵی و توركی و پۆڵەندین و بڕوانامەیان لەلایەن ڕێكخراوی سەلامەتی جیهانییەوە هەیە، و توانای  بەستنی تانكی 40 لیتری و 60 لیتری و 80لیتری یان هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سیستەمی غاز سەلامەتترە لە بەنزین بە بوونی چەندین ئامێر و هەستەوەری غاز، هەروەها هیچ ڕووداوێكیش بە بوونی ئەم سیستەمە تۆمار نەكراوە.

ڕوونیشیكردەوە كە نرخی پاڵپشتییكراوی سیستمەكە 500 هەزار دینارە و هەروەها كاری نۆژەنكردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێكی تەواو لەخۆدەگرێت لە ئەگەری زیانگەیاندن بە هەر بەشێكی.

ئاماژەی بەوەشكرد ،لەسەدا 10ی ئۆتۆمبێلەكانی وڵات لە بەنزینەوە بۆ غاز گۆڕدراون.

بەرپرسی سیستەمەكانی كۆمپانیاكە ڕایگەیاند، داواكاری زۆر هەیە بۆ گۆڕینی سیستەمەكان بۆ غاز لەبری بەنزین، بەو پێیەی خاوەن وەرشەكان پشكنینی بزوێنەرەكە دەكەن و ڕۆژی دواتر لەگەڵ بەكارهێنەر ڕێكدەكەون لەسەر جۆر و توانای ئەو تانكیەی كە دەیەوێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه