Kurdistan Press - مەرجی عێراقییەکان چیە بۆ دەنگ بە پارێزگاربوونی ھەڵەبجە مەرجی عێراقییەکان چیە بۆ دەنگ بە پارێزگاربوونی ھەڵەبجە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەرجی عێراقییەکان چیە بۆ دەنگ بە پارێزگاربوونی ھەڵەبجە

موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق، رایگەیاند، هەندێک لە هێزە سیاسییەکان بە ناحەزی کورد هەندێکیشیان بە پێچەوانەیی ئەم داخوازییە، بە کۆمەڵێک داخوازی شارەکانی دیکەوە، کۆمەڵێک شاریان ئامادەکردووە دەڵین با ئەو شارەی منی تێدا بێت ئینجا ئامادەین دەنگ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدەین. هاوکات راشیگەیاند، من ئەمڕۆ بە کۆمەڵێک لەو پەرلەمانتارانەم وت، بەڕاستی شەرمەزارییە ئەو هەموو کۆمەڵکوژییە و خوێن و خەبات و قوربانییە و جینۆساید و کۆمەڵکوژیە دەوڵەتی عێراق بەرامبەر بە هەڵەبجە ئەنجامی داوە، ئێوە لەبەر چاوتان نییە، بە رەوای نابینن ناوی بنێنن پارێزگا، لە کاتێکدا هیچ بارگرانییەکی دارایی ناخاتە سەر ئێوە هەموو ئەرکێکی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان پێیان وابوو ئەم بڕیارە ئارەزووی هەندێک شارەکنای دیکەی عێراق دەجوڵێنێت بۆ دروستکردنی پارێزگا، ئەوان بە هەستیاری ئەو بابەتە سەیر دەکەن و وادەزانن بارگرانی لەسەر دەوڵەتی عێراق دروست دەکات.

 ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا، بەداخەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق خۆی و فراکسیۆنەکەی لە دانیشتنەکانی رۆژی پێنجشەمە و ئەمڕۆش، بەشدارییان نەکرد، باسی لەوەشکرد، بە پەرلەمانتارانم گوت بە بۆنەی هەڵەبجەوە ئەمڕۆ ئێوە لەسەر کورسییەکانتان دانیشتوون و گەورەترین کۆمەڵکوژی بە چەکی کیمیاوی لە مێژووی مرۆڤایەتی لە هەڵەبجە ئەنجامدراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه