باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پێشوازی له ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕالی كرد سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری پرسی بودجه.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ر) ڕایگه‌یاند "پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر سه‌باره‌ت به بودجه و جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی، وه‌ك بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی پاره بۆ چه‌ند مانگی داهاتوو".
ڕاشیگه‌یاند "ئێمه به‌و په‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكان ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی گه‌لی عێراق".
وەڵام بدەوه