Kurdistan Press - موقتەدا سەدر دەگەڕێتەوە شەقام و خۆپێشاندانی ملیۆنی دەسپێدەکاتەوە موقتەدا سەدر دەگەڕێتەوە شەقام و خۆپێشاندانی ملیۆنی دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

موقتەدا سەدر دەگەڕێتەوە شەقام و خۆپێشاندانی ملیۆنی دەسپێدەکاتەوە

موقتەدا سەدر دەگەڕێتەوە شەقام و خۆپێشاندانی ملیۆنی دەسپێدەکاتەوە.

بە گوێرەی میدیاكانی عێراق، لە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و بەهۆی ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڵێنەكانی جێبەجێ نەكردووە، خۆپیشاندانەكان لەم هەفتەیەوە دەست پێ دەكەنەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی كەناڵی (وان نیوز)ی عێراقی، ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی لە رۆژی چوارشەممە 20ی ئەیلوولی 2023، خۆپیشاندانی ملیۆنی لە نزیك ناوچەی سەوزی ناوەڕاستی بەغدا بەڕێوە بچێت. هۆكاری خۆپیشاندانەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە نزیكەی ساڵێكە چوارچێوەی هەماهەنگی حكوومەتی پێكهێناوە و بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەكات كە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان ڕێوشوێن دەگرێتە بەر، كەچی بارودۆخ هەروەك خۆیەتی و خزمەتگوزاریی پێویست نییە، نرخی دۆلار بەرزە، نرخی خۆراك و پێویستییەكان ڕوو لە بەرزبوونەوەن، سەروەریی عێراق بەردەوام لە لایەن توركیا و ئێرانەوە پێشێل دەكرێت و كوێتیش چەند بەشێكی لە خاكی بەسڕە داگیر كردووە، هەروەك كەناڵەكە ئاماژەی پێ داوە.

لە لایەكی دیكەوە ڕۆژنامەی (العرب)ی لەندەنی ئاشكرای كردووە، پاییزی ئەمساڵ، هاوشێوەی پاییزی 2019 دەبێت لە عێراق و گەورەترین شەپۆلی ناڕەزایی لە عێراق دەست پێ دەكات.

هاوكات ئاشكرای كردووە كە ئەو خۆپیشاندانەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجام دەدرێ، ئەگەر هەیە موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدری لە پشتەوە بێت، لە كاتێكدا چەند مانگێكە خۆی لە كاری سیاسی دوور خستۆتەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه