بریکاری وەزارەتی دارایی نابێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بچێته هیچ ململانێیه‌ك.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق، له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، راگەیاند: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زانیاریی ته‌واوی له‌سه‌ر یاسای بودجه پێ نه‌دراوه، لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ش بۆ به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه. وه‌كوو بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی، به تایبه‌ت زانیاری له‌و رووه‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێم و بابه‌ته گرنگه‌كانی پێ ده‌ڵیم.
ده‌شڵێ: نابێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بچێته هیچ ململانێیه‌ك، ناشبێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێته كارتێكی گووشار بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر ده‌شڵێ: له‌سه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان كه مانگانه 775 ملیار دیناره، له‌گه‌ڵ بودجه‌ی كارپێكردن و خه‌رجییه‌كانی دیكه به‌پێی نه‌فه‌قاتی فیعلی ده‌وڵه‌تی عێراق بدات.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر، دووپاتیشی كرده‌وه: له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانداین.
وەڵام بدەوه