Kurdistan Press - جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق : ھیچ بیانووەک بۆ حکوومەتی عێراق نەماوە کە پشکی ھەرێم لە بوودجە ڕەوانە نەکات جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق : ھیچ بیانووەک بۆ حکوومەتی عێراق نەماوە کە پشکی ھەرێم لە بوودجە ڕەوانە نەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق : ھیچ بیانووەک بۆ حکوومەتی عێراق نەماوە کە پشکی ھەرێم لە بوودجە ڕەوانە نەکات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەی لەسەری بووە بەرامبەر حکوومەتی عێراق جێبەجێی کردووە و ھیچ بیانووەک بۆ حکوومەتی عێراق نەماوە کە پشکی ھەرێم لە بوودجە ڕەوانە نەکات، بۆیە بڕیارە ئەمڕۆ ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆببێتەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پابەندی ئەو رێککەوتنە بووە لەگەڵ حکوومەتی عێراق و ئێستا ھیچ بیانووەک نەماوە کە حکوومەتی عێراق بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکات، لەبەر ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرگای بۆ چاودێری دارایی عێراق کردۆتەوە بۆ ئەوەی وردبینی لە داھاتەکان بکات".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: "ئەمڕۆ ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆدەبێتەوە و لەو کۆبوونەوەیە باسی بوودجەی ھەرێمی کوردستان دەکەین، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەی لەسەریان بووە جێبەجێی کردووە و پێویستە حکوومەتی عێراقیش پابەند بێت پێوەی، بەھۆی ئەوەی پێشتر بیانووی حکوومەتی عێراق ئەوەبوو کە دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی لە داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان بکات و وئەوانیش کاری خۆیان تەواو کردووە، ئێستا ئەو بیانووەش نەماوە، ئێمەش ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جەخت لەسەر ناردنی بەشە بوودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە بەزووترین کات ڕەوانە بکرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه