Kurdistan Press - وەزیری نەوتی عێراق بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك پرس بە تایبەت دەستپێكردنەوەی ھەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیھانی توركیا، گەیشتۆتە ئەنقەرە وەزیری نەوتی عێراق بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك پرس بە تایبەت دەستپێكردنەوەی ھەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیھانی توركیا، گەیشتۆتە ئەنقەرە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری نەوتی عێراق بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك پرس بە تایبەت دەستپێكردنەوەی ھەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیھانی توركیا، گەیشتۆتە ئەنقەرە

حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، دوێنێ بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە كە لە میانیدا، بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك پرس بە تایبەت دەستپێكردنەوەی ھەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیھانی توركیا لەگەڵ فاتیح دۆنمەز ،وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی توركیا، كۆدەبێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، حەییان عەبدولغەنی بەسەردانێكی فەرمی كە دوو ڕۆژ دەخایەنێت گەیشتووەتە ئەنقەرە.
ڕاشیگەیاندووە كە وەزیری نەوتی عێراق لەسەردانەكەی بۆ ئەنقەرە، ژمارەیەك پرسی گرنگ تایبەت بە پەرەپێدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی ھاریكارییەكان لە بواری نەوت، غاز و وزە، ھەروەھا دەستپێكردنەوەی ھەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەندەری جەیھانی توركیا لەگەڵ بەرپرسانی توركیا تاوتوێ دەكات.
شایانی باسە لە 25ی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی توركیا وەستاوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه