ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بانکی ناوەندیی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بۆرسەی ناوەندیی و بازاڕە ناوخۆییەکاندا بڵاو كردەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق رای گەیاندووە بەردەوام دەبن لە خستنە بازاڕی دۆلاری ئەمریکی بەو نرخە فەرمیەی داندراوە، کە 1320 دینارە بەرامبەر یەك دۆلاری ئەمریكی.
بانکی ناوەندیی عێراق داواشی لە هاووڵاتییان کردووە، هەر كەسێك لە چەند رۆژی رابردوودا، لەو نرخە زۆرتری بە دۆلار داوە، لە ڕێگەی ئەو ئیمەیڵەوە داوای قەرەبوو بكاتەوە: banking.awareness@cbi.iq
جێی باسە ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلاری ئەمریكی لە بەرانبەر دیناری عێراقی بۆ 154 هەزار دینار بەرانبەر 100 دۆلاری ئەمریكی بەرز بووەوە.
وەڵام بدەوه