Kurdistan Press - لەبارەی مووچە ھەواڵی نوێ گەیشت لەبارەی مووچە ھەواڵی نوێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچە ھەواڵی نوێ گەیشت

كاتێكدا بڕیار بوو ئەمڕۆ یەكشەمە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان و مووچە گفتوگۆ بكات. 

لەوبارەیەوە سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: سەردانەكەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دواخراوە و رەنگە سەردانەكە سبەی یان دوسبەی بۆ بەغدا ئەنجام بدرێـت. 

جەختیشی كردەوە تا ئێستا هیچ كێشەیەك لەبەردەم ئەو سەردانەدا نییە و دواخرانەكەش بۆ ئەو دەگەرێتەوە كە هیشتا حكومەتی عێراق رێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجەی دەرنەكردووە و ئەمەش كاتی زیاتری پێویست بووە. 

ئاشكراشی كرد، ئەگەر بەغدا پابەندی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بێت، ئەگەر هەیە لەگەڵ دابەشكردنی موچەی مانگی حەوتی لە عێڕاق، لەهەرێمی كوردستانیش موچەی مانگەكانی شەش و حەوت دوابەدوای یەك دابەش بكرێن.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا