Kurdistan Press - ھۆکاری گرانی دۆلار ئاشکراکرا ھۆکاری گرانی دۆلار ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھۆکاری گرانی دۆلار ئاشکراکرا

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاشكرای دەكات کە هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی دراوی بیانی نییە، بەڵکوو کێشە لەگەڵ خواستدا هەیە و خواستی زۆر لەسەر دۆلار هەیە.

عەممار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: "بانکی ناوەندی لە سەرەتای ئەمساڵەوە پاڵپشتی سەقامگیری بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری کردوە بە کۆمەڵێک ڕێکار و ڕێنوێنی و کۆنتڕۆڵ، کە بریتی بون لە مامەڵەی بەرفراوان بۆ هاوردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بە چونە نێو سەكۆی ئەلیکترۆنیەوە، ئەمەش خاڵێکی سەرەکی بو بۆئەوەی زۆرترین ژمارەی بازرگان و ئەو کەسانە بگرێتەوە، کە ڕێگەیان پێدراوە دراوی بیانی بەدەستبهێنن."

ئاماژەی بە هۆكاری گرانی دۆلار لە بازاڕ كرد و گوتی: "ئێستا هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی دراوی بیانی نییە، بەڵکو کێشە لەگەڵ خواستدا هەیە و خواست لەسەر دۆلار زۆرە، بەو پێیەی دابینکردنی دراوی بیانی بەردەوامە و مەبەست لێی دابینکردنی دارایی بازرگانی دەرەکییە لەڕێگەی بانکی ناوەندییەوە، کێشەیەك هەبێت پەیوەندی بە خواست لەسەر دۆلار هەیە."

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق جەختی كردەوە، بانکی ناوەندی هەوڵ دەدات چارەسەری کێشەکان بکات بۆئەوەی کارئاسانی بۆ بەدەستهێنانی دراوی بیانی بکات بەمەبەستی هاوردەکردنی کەلوپەل و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران بەمەبەستی چارەسەرکردن لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی وڵات.

جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاشكراشی كرد: "هەڵمەتی پاڵپشتیکردنی دینار سەرکەوتوو بوو، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ئێستا زۆرێک لە کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لەبری دۆلار بە دینار نرخیان بۆ دانراوە، بەتایبەتی ئامێرە کارەبایی و ئەلیکترۆنیەکان."

بانكی ناوەندی فرۆشتنی هەر 100 دۆلارێكی بە 132 هەزار دینار راگەیاندووە، بەڵام ئەمرۆ لە بازاڕ 100 دۆلار بە 148 هەزار و 400 دینارە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه