Kurdistan Press - دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەم کەسانە دەکرێت دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەم کەسانە دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەم کەسانە دەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لە سبەی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە 15ـی 07ـی 2023 دەست بە دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێت.

لە ڕێکەوتی 22ـی 02ـی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023، هاوشێوەی ساڵی خوێندنی 2021-2022).

خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە بۆ قوتابییان لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە کەرتی خوێندنی باڵا و پاڵپشتیکردنی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه