ئەنجوومەنی باڵای فەتوا حوكمی ئاڵوگۆركردنی دراو له رێگەی كارتی فه‌رمی بانكییه‌وه روون دەکاتەوە و رایگەیاندووە، هەوڵدان بۆ فێڵکردن لە رێکارە بانکییەکان و یاسا و رێنماییەکانی حکومەت دروست نییە.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو هاووڵاتی و نووسینگەی حەواڵانەی کارتی بانکی هاووڵاتییان بەرامبەر بە بڕێک پارە بەکاردەهێنن بۆ خستنەسەری پارە و لە دەرەوەی وڵات ئەو پارەیە رادەکێشن و جارێکی دیکە دەیخەنە بازاڕەکانی ناوخۆوە، ئەو جۆرە مامەڵەیە حەرامە و شەرعی نییە.
لە ناوەڕۆکی فەتواکەدا هاتووە، "هه‌وڵدان بۆ فێڵكردن له رێكاره بانكیه‌كان و یاسا و ڕێنمایییه‌كانی حكومه‌ت غه‌شكردنه و دروست نییه، چونكه موسڵمان پێویسته پابه‌ند بێت به‌و مه‌رج و ڕێنماییانه‌وه كه داده‌نرێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار به دینار".
هەروەها ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئه‌و رێكارانه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكدایه و سیاسه‌تی بانكی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دانراوه، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی پابه‌ندبن پێوه‌ی مادام پێچوانه‌ی شه‌رع نه‌بێت".
لە کۆتایی دەقی فەتواکەدا باس لەوەشکراوە، "زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یاسا‌و رێنماییه‌ك كه لەلایەن حكومه‌ته‌كانه‌وه ده‌ربچێت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدابێت و پێچه‌وانه نه‌وه‌ستێت له‌گه‌ڵ ده‌قه شه‌رعیه‌كاندا، پابه‌ندبوون پێوه‌ی واجبه".
وەڵام بدەوه