بوودجەی عێراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کوردستان_پرێس: ئابووری.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەکوردستان پرێس رایگەیاند، کە لەم ھەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عێراق ڕێنمایەکانی تایبەت بە بوودجە دەردەکات، ھاوکات ھەر لەم ھەفتەیەدا بوودجەی ساڵی 2023 کە لەپەرلەمانی عێراق پەسەندکرا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەمەش وادەکات حکومەت عێراق پارەیەکی زۆر خەرجبکات بۆ پرۆژە لە دەرئەنجامدا پارەیەکی زۆر دێتە بازاڕەوە، بەمەش دۆخی ئابووری دەچێتە قوناغێکی باشەوە.
وەڵام بدەوه