Kurdistan Press - بوودجە لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاو کرایەوە بوودجە لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاو کرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بوودجە لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاو کرایەوە

کەمێک پێش ئێستا؛ یاسای گشتیی بودجەی ساڵانی 2023، 2024، 2025ـی عێراق لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاو کرایەوە، بەپێی ئەمەش بەفەرمی یاسایەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی 06ـی 2023 ژمارە 4726ـی ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاو کرایەوە، لەو ژمارەیەدا یاسای ژمارە 13ـی ساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە، کە پێکهاتووە لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025.

ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق، ڕۆژنامەی فەرمی عێراقە و وەزارەتی دادی عێراق دەریدەکات، دوای بڵاوکردنەوەی هەر یاسایەک لە ڕۆژنامەکەدا، ئەو یاسایە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەرەبەیانی 12ـی 06ـی 2023، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ یاسای بودجەی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 پەسەند کرد و دوای لابردنی چوار ماددە و زیادکردنی چەند ماددەیەکی دیکە.

یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 لە 78 ماددە پێکهاتووە و کۆی گشتی بودجەکەش بە 198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار بۆ ساڵی دارایی 2023 خەمڵێنراوە، هەروەها پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە 12.67% دانراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه