گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چاوەڕێن لە بەغداوە ئەو 400 ملیار دینارە بگات کە بڕیاری لێ دراوە، بە گەیشتنی؛ نزیکەی 55٪ـی گرفتی مووچە چارەسەر دەبێت و داهاتی ناوخۆش کۆدەکرێتەوە، دواتر وەزارەتی دارایی باشتر بەرچاوی روون دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە.
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تائێستا زیاتر لە 100 ملیار دینار داهات هەیە، هەندێكی دیکەش ماوە کۆبکرێتەوە، مووچەی لیوا هاوبەشەکانیش دراوە. گوتەبێژی وەزارەتی دارایی، بەغدا بڕیاری داوە ئەم هەفتەیە 400 ملیار دینارەکە بنێرێت، چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەوێ بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەدرێت.
وەڵام بدەوه