Kurdistan Press - دەتەوێت ببیە ملیۆنێر. دەتەوێت ببیە ملیۆنێر. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەتەوێت ببیە ملیۆنێر.

شرۆڤەکارانی پلاتفۆرمی دارایی "پیکۆدی"، توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ خەمڵاندنی ئەو ماوەیەی هەر تاکێکی ئاسایی بۆ کۆکردنەوەی ملیۆنێک دۆلار لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا پێویستی پێیەتی.

شرۆڤەکارانی پلاتفۆرمەکە پۆلێنکردنەکەیان بە پشتبەستن بە تێکڕای مووچەی مانگانە لە هەر وڵاتێکدا ئەنجامداوە، عێراقیش لە پلەی 45ـەمیندایە لەنێو وڵاتانی جیهاندا، بەو پێیەی تاکێکی ئاسایی عێراقی پێویستی بە 154 ساڵ و مانگێک کارکردن هەیە بۆ ئەوەی تەنها یەک ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە.

ئەو پۆلێنکردنە 102 وڵاتی لەخۆگرتبوو، رووسیا پلەی 60ـەمینی ئەم پۆلێنبەندییەی بەدەستهێناوە، کە بۆ کۆکردنەوەی ملیۆنێک دۆلار هەر تاکێکی ئاسایی لە رووسیا پێویستی بە 136 ساڵ و 10 مانگ کارکردن هەیە.

سەبارەت بە وڵاتانی کەنداو لە پۆلێنبەندییەکەدا، بەمشێوەیەیە:

1. قەتەر، 21 ساڵ و سێ مانگ

2. ئیمارات، 23 ساڵ و نۆ مانگ

3. عوممان، 38 ساڵ و سەش مانگ

4 کوێت، 41 ساڵ و دوو مانگ

5. سعوودیە، 41 ساڵ و دوو مانگ

سویسراش پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەهۆی ئەوەی بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی توێژینەوەکە، کەسێکی ئاسایی لە سویسرا تەنیا پێویستی بە 14 ساڵ و سێ مانگ کارکردنە بۆ کۆکردنەوەی ملیۆنێک دۆلار.

پیکۆدی پلاتفۆرمێکی زیرەکی بازاڕکردنە کە بۆ یارمەتیدانی کڕیاران لە سەرانسەری جیهان دروستکراوە بۆ پاشەکەوتکردنی پارە بە شێوەی ئۆنلاین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه