بانكی ناوەندی عێراق بۆ كەمكرنەوەی پشتبەستن بەپارەی كاش لە مامەڵەكاندا، چەند بڕیارێك بۆ بانكەكان دەردەكات.
بەپێی نووسراوێكی جێگری پارێزگاری بانکی ناوندی عێراق كە ئەمڕۆ18ی نیسانی 2023 دەرچووە بۆ سه‌رجه‌م بانکە ڕێگەپێدراو مۆڵه‌تداره‌کان ناردراوە كە تایبەتە بە خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی و کۆکەرەوە و به‌ده‌ستهاتوه‌کان و ئامێرەکانی POS.
ئاماژە بەوە كراوە بە پشتبەستن بە ئاراستە و ستراتیژی بانکی ناوه‌ندی عێراق بۆ زیادکردنی ژمارەی خاڵەکانی ئامێری فرۆشتن (POS) و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە پارەی کاش لە مامەڵە داراییەکان چەند بڕیارێك دراوە.
لە دەقی بڕیارەكاندا هاتووە:
1- کەمکردنەوەی عموله‌ی بازرگان، MDR، بۆ ئەوەی 1% جێگیر بێت لەبری 2%، کە پێشتر بەپێی هه‌ردوو گشتاندنی ( إعمامینا ) ژماره: 23/309 و 23/203 له به‌رواری 7/3/2017 و 12/11/2019 دیاریکرابوون.
لە بەرژەوەندی لایه‌نی کۆکه‌ره‌وه‌کان (لایه‌نی به‌ده‌ستهاتوو) دایە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەرواری 1/6/2023دەست پێدەکات، چاوپیاخشانه‌وه به عموله تازه‌که‌دا ده‌کرێ پاش کۆتایی هاتنی ماوەی ئاماژەپێکراو یان بەپێی پێویست وخواستی بازاڕ پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، کێبڕکێ لە کوالیتی ئەو خزمەتگوزارییەی که پێشکەش دەکرێت یان ئەو پشتگیرییانه‌ی کە پێشکەش بە بازرگانەکە دەکرێت.
2- ته‌واوکردنی مامەڵەی دارایی یەکلاکردنەوە لەگەڵ بازرگان ئامێری (POS) بەپێی ئەمانەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:
ئه‌لف/ کردنەوەی ئه‌ژماری بانکی بە دراوی دیناری عێراقی بۆ بازرگانان بە مەبەستی وەرگرتنی گوژمه و بڕی جوڵەکان لە ڕێگەی ئامێرەکانی (POS).
ب/ دەرکردنی کارتی پێشەکی بە دراوی دیناری عێراقی هه‌تا (13 ملیۆن دینار)، بەمەرجێک کۆی گشتی مامەڵەی مانگانە لە (30 ملیۆن دینار) زیاتر نەبێت و ئەو بڕە پارەیەی کە تێیدا بەردەستە لە ئەنجامی فرۆشتنی بەرهەمه‌کان، کاڵا یان خزمەتگوزاری تایبەت بێت که تەرخانکراوه بۆ بازرگانان یان تاکە‌که‌سه‌کان ئه‌وانه‌ی شێوازی بازرگانی یان هه‌یه، بەڵام سنوردار نەکراوە بۆ نمونە (کۆشک، دوکان، فرۆشیاری سەر شەقام و ده‌ستگێڕه‌کان، خاوەن تاکسی یه‌کان، خاوەن پیشە و فیتره‌کان، نانەواخانە و فڕنه‌کان).
3- ئێوه که خزمەتگوزاری پشتگیری تایبەتتان بۆ ئەو بازرگانانە دروست کردووە کە خاوەنی ئامێری POSن، ژمارە تەلەفۆنی بێبەرامبەرتان ته‌رخانکردوه بە مەبەستی یارمەتیدان و پاڵپشتیکردنیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی ٢٤/٧ شه‌و و ڕۆژ و هه‌فتانه و شیکردنەوەی ئەدای بازرگانەکان بە بەردەوامی و هاندانیان بۆ بەکارهێنانیان ، بۆ نمونە لە ڕێگەی خاڵی هاوسۆزی یان خەڵاتکردنیان، بێ‌شومار.
پێویسته بارودۆخی بانکەکانتان و کۆمپانیاکانتان بگونجێنن بەپێی ئەوانەی که له سەرەوە هاتووه.
وەڵام بدەوه