Kurdistan Press - بەهای دۆلار شکا بەهای دۆلار شکا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەهای دۆلار شکا

نرخی دۆلار لە ئەمڕۆ لەگەڵ دوێنێ‌ نزیكەی هەزار دینار دابەزی و خاوەن نووسینگەیەكی دراو گۆڕینەوەش دەڵێت، كڕینی دۆلار لە بازاڕ كەمبووە.

ئێوارەی دوێنێ‌ 100 دۆلار گەیشتە 156 هەزار و 400 دینار ئەوەیش جارێكی ترسی دروست كرد كە ئەمڕۆ نرخی دۆلار نزیك بێتەوە لە 160 هەزار دینار.

ئەمڕۆ هەینی شەشی كانوونی دووەم، عەبدولرەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراو گۆڕینەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ بەشێوەی چاوەڕوان نەكراو نرخی دۆلار لە بازاڕەكان دابەزینی تۆمار كرد.

گوتیشی، ئێستە لە بازاڕەكانی دراو گۆڕینەوە 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 155 هەزار و 550 دینارە ئەم نرخەش جیاوازییەكەی لەگەڵ ئێوارەی دوێنێ‌ هەزار دینارە، ئەوەی جێی تێبینییە لەو دوێنێی و ئەمڕۆش خەڵكی زیاتر دۆلار دەفرۆشێت.

لە هەفتەی رابردوودا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە 160 هەزار دینار، ئەمەیش وایكرد بانكی ناوەندی كۆمەڵێك بڕیاری بەپەلە بدات تا چیتر بەهای دیناری عێراقی دانەبەزێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه