وەزیری دارایی بههاى دۆلاری له ٢٠٢٣ دیاریکرد
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، هەتا ئێستا نرخی هەر بەرمیلێکی نەوت بە فەرمی لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو دیارینەکراوە، بەڵام دەکرێت لە نێوان ٦٥ بۆ ٧٠ دۆلاردا بێت و دەشڵێت، "لە پرۆژە یاسای ساڵی ٢٠٢٣ نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٥٠ دیناری عێڕاقی دەبێت."
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، نرخی بەرمیلی نەوت لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بە ٦٥ دۆلار خەمڵێندراوە دەکرێت بگاتە ٧٠ دۆلار و تا ئێستا نرخی نەوت بە فەرمی نەنوسراوەتەوە.
دەشڵێت، "بەهای دۆلار لە بودجەی سالێ ٢٠٢٣ دیاریکراوە و نرخی یەک دۆلار بەرامبەر ١٤٥٠ دیناری عێڕاقی دەبێت."
ئاماژەی بەوەشدا، بەرنامەی کاری وزاری چەند بڕیارێکی لەسەر خەرجییەکانی پەیوەست بە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ داوە و لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە رێکخراوە و دەشڵێت، "وەزارەتی دارایی رێکاری خەرجییەکانی ساڵی داهاتووی لە وەزارەتەکانەوە وەرگرتووە."
باسی لەوەشکرد، بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ بەشێوەیەکی سەرەکی سەرنج دەخاتە سەر کەرتی تەندروستی و پشتیوانیکردن لە نەخۆشخانەکان و کەمکردنەوەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان لە دەرەوەی وڵات و بەرزکردنەوەی رێژەی دارایی قەرزەکان بۆ پڕۆژە بچووکەکان لە وەزارەتی کار.
ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دارایی هێشتا کار لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای ساڵی ٢٠٢٣ دەکات و چەند کۆبوونەوەکیان لەگەڵ سەرۆک وەزیران ئەنجامداوە و هێشتا کۆتا رێکارەکانی تایبەت بەو پڕۆژە یاسایە نەنێردراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.
وەڵام بدەوه