Kurdistan Press - نەوت کەمترین ئاستی خۆی لەم ساڵەدا تۆمارکرد نەوت کەمترین ئاستی خۆی لەم ساڵەدا تۆمارکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەوت کەمترین ئاستی خۆی لەم ساڵەدا تۆمارکرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28/11/2022، له‌ بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 2.23 دۆلار دابەزی و گه‌یشته‌ 81.31 دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌مه‌ش له‌ ماوه‌ی 11 مانگی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌و رێژه‌ نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كاندا داشكێ. هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ی 2.26 دۆلار دابەزی و نرخی به‌رمیلێك به‌رامبه‌ره‌ به‌ 74.05 دۆلاری ئه‌مریكی.
هۆکاری دابەزینی نرخی نەوتیش دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی چین دژی رێکارەکانی حکومەت بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، هۆکارێکی دیکەش بۆ رێککەوتنێکی حەوت وڵاتە پیشەسازییە گەورەکەی جیهان G7 (ئەمریکا، بریتانیا، کەنەدا، ژاپۆن، ئیتاڵیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا) دەگەڕێتەوە، کە بڕیاریانداوە رێگە بە ڕوسیا بدەن بە نرخێکی دیاریکراو نەوت بخاتە بازارەوە و کۆمپانیاکانی رۆژئاوا دەتوانن ئەو نەوتە بکڕن، ئەوەش نیگەرانییەکانی لەبارەی کەمبونەوەی نەوت لە بازاڕدا کەمکردوەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه