Kurdistan Press - وادەی ناردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکراکرا وادەی ناردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی ناردنی مووچەی مانگی شەش ئاشکراکرا

بڕیارە کاتژمێر 8:00ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی عەلی زەیدی کۆببێتەوە و وەزیرانی کورد پرسی کەمکردنەوەی 120ملیارەکە پێشنیاز بکەن بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت و ئەم بابەتە یەکلابکرێتەوە، دواتر دەزانرێت بەغدا چەند پارە دەنێرێت و چ ڕۆژێکیش مووچەی مانگی شەش دەنێرێت.
- حکومەتی کوردستان جارێکی تر داوای لە وەزیرانی کورد کردووە پرسی 120 ملیارەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باس بکەن و داوای کەمکردنەوەی بکەن.
- حکومەتی کوردستان هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ ڕازیکردنی بەرپرسانی عێراق بە کەمکردنەوەی 120ملیارەکە تاوەکو بودجە ئامادە دەکرێت یان سیستەمی ئەسکۆدا لە دەروازە سنوورییەکانی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و داهاتی نانەوتی کوردستان زیاد دەکاتەوە.
چونکە هەرچی دەکەن ناتوانن لە 55 بۆ 60 ملیار دینار زیاتر بنێرن وەکو پشکی بەغدا لە داهاتی نانەوتی. هۆکارەکەی ئەوەیە بەشێکی داهاتی نانەوتی مانگی شەش بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی پێنج خەرج کراوە بۆ مووچەی 87 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست، بەشێکیشی تەرخان دەکرێت بۆ خەرجییەکانی حکومەت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێکی وردی لەبارەی داهات و خەرجییەکانی مانگی شەش بۆ وەزیرانی کورد ناردووە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەکە بیخەنەڕوو. شەممەی ڕابردووش بڕیار بوو ئەم پرسە یەکلابکرێتەوە، بەڵام لە کۆبوونەوەکە باسی مووچەی خەڵکی کوردستان نەکرا.لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی راگەیاند: ئێمە و وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانین، دوایین وادەیە و دەبێت ئەم بابەتە یەکلابکرێتەوە، ڕۆژی یەکشەممە 12ی مانگ بۆمان یەکلا دەبێتەوە بەغدا چەند پارە دەنێرێت و چ ڕۆژێکیش دەینێرێت.
لە وەزارەتی دارایی عێراقیش بە ئاڤایان وت: فالح ساری، وەزیری دارایی واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچە کردووە بەڵام بە لێبڕینی 120 ملیارەکە، تەنانەت پارەش تەرخانکراوە و ئامادەیە، بەڵام بەهۆی مشتومڕ و یەکلانەبوونەوەی 120 ملیارەکە تاوەکو ئێستا نەنێردراوە، ئەگەر ڕۆژی شەممە بڕیاری لەبارەوە درا بەپێی بڕیارەکە پارە دەنێرین، ئەگەرنا لە ڕۆژانی دواتر بە مەقاسەکردنی 120ملیارەکە پارەی مووچە دەنێرین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا