ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
( پەتی درۆ کورتە )
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەشێک لە میدیاکان و پەیج و سۆشیال میدیاوە هەڵمەتێکی چەواشەکارانە و دەربڕینی ناڕاست بۆ دواین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد دەکەن و هەندێکیان دەڵێن شاندەکە داوای دواخستنی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەو هەڵمەتی درۆ و ڕیاکارییە ڕایدەگەیەنین.
هەرکەس و لایەن و میدیا و پەیجێک باسی ئەوەی کردبێت کە گوایە شاندی هەرێم داوای نەناردنی مووچەی کردبێت ڕاست ناکات و درۆیەکە و شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی پابەندە بە بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە کە مووچەی بەدەرکردووە لە هەموو کێشە و بابەتێکی سیاسی و تەکنیکی و هتد…. بۆیە ئەو قسانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستییەوە نییە.
ڕوونیدەکەینەوە ئەرکی دواین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد پەیوەست بووە بەچەند پرسێکەوە لەوانەیە.
١- کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسیکۆدا.
٢- کێشەکانی تایبەت بە باج و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان.
٣- کێشەکانی تایبەت بە لێخۆشبوونی گومرگی و پاراستنی بەرهەم و پرسی کوالیتی کۆنترۆڵ.
هەرچی پەیوەستە بە بابەتی داهاتی ناوخۆ، لە کۆبوونەوەیەکی لاوەکیدا شاندی هەرێم لە گەڵ بەڕێز وەزیری دارایی عێراق لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆیان کردووە و شاندەکە داوای کردووە بەپێی یاسای بوودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی مامەڵە لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بکرێت، واتە لە ( ٥٠٪ ) داهاتە ناوخۆییەکان بدرێتە حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.
شایەنی باسە بەوپێیەی کە هەمیشە داهات تا کۆتایی مانگ کۆنابێتەوە، بە شێوەیەکی ئاساییش ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بەپێی یاسا دەکەوێتە دە ڕۆژی مانگی دواترەوە، کە داهات تا کۆتایی مانگ کۆنەبێتەوە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەش دەرنەچێت ، داهات و خەرجی مانگانە بەردەست نابێت ، چۆن دەکرێت بەو بیانووە مووچە ڕابگیرێت و دوابخرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان
٤ ی تەمووزی ٢٠٢٦
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
2رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
عێراق داواکارییەکانی ئێران ڕەت کردەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێک لە سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی
1 رۆژ پێش ئێستا
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش درا
1 رۆژ پێش ئێستا
شەڕ لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت دروستبوو و دوو کەس بریندارن
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ داوایەک لە نەتەنیاهۆ دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه