KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری هه‌ولێر 131 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری راگه‌یاند

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، 131 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ و له‌ ماویه‌كی نزیكدا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر گرنگی به‌ رێگای گونده‌كان و له‌ناو شاریش گرنگی به‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كان ده‌ده‌ین.

ئومێد خۆشناو گوتی: "بڕیار له‌سه‌ر 131 پڕۆژه‌ بۆ‌ پارێزگای هه‌ولێر دراوه‌، كه‌ 13 پڕۆژه‌یان ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشوون، كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارییه‌وه‌ وه‌ستابوون و ئێستا ته‌واو ده‌كرێن، 118 پڕۆژه‌ی تازه‌شه‌ كه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێن".

گوتیشی: "دابه‌شكردنی بڕی تێچووی پڕۆژه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی دانیشتووانی قه‌زاكان بووه‌، به‌و جۆره‌ پاره‌ بۆ پڕۆژه‌كان دابینكراوه‌ و ئه‌نجام ده‌درێن، له‌ هه‌مانكاتدا خاڵێكی گرنگی ئه‌م پڕۆژانه‌، هاوسه‌نگی راگرتنی شار و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌، كه‌ به‌شی شێری پڕۆژه‌كان بۆ ده‌وروبه‌ری شاره‌، بۆ قه‌زاكانه‌، بۆ شاره‌دێكانه‌، چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی پڕۆژه‌كانیش له‌ رێگه‌ی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆ و گۆڕینه‌وه‌ی بۆچوون یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانی قه‌زا و شاره‌دێكان و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی هه‌ولێر بووه‌، دواجار له‌ پارێزگا به‌یه‌كه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان دراوه‌".

پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد، سێكته‌ره‌كانی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان،‌ شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌كان، رێگاوبان، كاره‌با، ئاو، ئاودێری، ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ و قوتابخانه‌كان له‌خۆده‌گرێت. به‌پێ گرنگیش، شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌كان و رێگاوبانه‌كان له‌ كاره‌له‌پێشینه‌كانمان ده‌بن و له‌ هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی هه‌ولێریش زیاتر تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌م دوو خزمه‌تگوزارییه‌ و داواكاری زیاتری له‌سه‌ر هه‌بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ناوی شاری هه‌ولێریش پارێزگاری هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌، گرنگی به‌ ناوی شاری هه‌ولێریش دراوه‌، تێچوویه‌كی زۆر بۆ پڕۆژه‌كان دیاری كراوه‌، زیاتریش تیشكه‌ خراوته‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كان، به‌ تایبه‌تی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌تی تێدایه‌، ئه‌گه‌ر له‌ رابردوودا نه‌توانرابێت خزمه‌تگوزاری پێویستیان پێبگات، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ ده‌ستپێكدا كاری له‌ پێشینه‌مان بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ ده‌بێت.

ئاشكراشی كرد، له‌ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێرشدا، گرنگیمان به‌ رێگای گونده‌كان داوه‌، له‌ رێگه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ گونده‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی بووژانه‌وه‌ی ئابووری ناوچه‌كه‌.

ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كانمان، چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئاوه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری زراره‌تی، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی هه‌رێمی له‌ رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌ ئاوی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ دابینكردووه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ رێگه‌ی پڕۆژه‌وه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ ده‌كرێت، پڕۆژه‌كه‌ گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یه‌ له‌ ناو (28) ملیار دیناره‌كه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دابینكردنی 28 ملیار دینار بۆ ئه‌م پڕۆژانه‌، قۆناغی یه‌كه‌م بۆ بووژانه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، قۆناغی دیكه‌شی به‌دوادادێت، پڕۆژه‌كانیش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی و وه‌زاره‌ته‌كانی تایبه‌تمه‌ند ئاماده‌ كراوه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر، واتا ئه‌و 28 ملیاره‌، پارێزگای هه‌ولێر راسته‌وخۆ پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیشه‌وه‌ 100 ملیار دیناری دیكه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌ بۆ پارێزگای هه‌ولێر.

پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام پشتگیرییه‌كی به‌هێزه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان و سوپاسی ئه‌و پشتیوانییه‌شی ده‌كه‌ین كه‌ بۆ پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه‌تی.

سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانیش له‌ یاسای بودجه‌ی فیدراڵی، ئومێد خۆشناو ئاشكرای كرد، له‌ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی 2021ی فیدراڵیش، 85 ملیار دیناری دیكه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر ته‌رخانكراوه‌ و له‌ویش خزمه‌تێكی زیاتری پارێزگاكه‌مان ده‌كه‌ین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه