تیمی هەژماری من ئاگاداری مووچەخۆران دەکاتەوە، کە دەتوانن ئێستا بڕۆن و مووچەکانیان ڕابکێشن، کە بەهۆی تەواونەبوونی ڕێککارە بانکییەکان پرۆسەکە چەند کاتژمێرێک دواکەوت.
ئەمڕۆ دووشەممە 29-12-2025، وەزارەتەکانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە، تەندروستی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان) مووچەی مانگی 10 لە ڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.
تیمی هەژماری من راگەیاند ڕێککارە بانکییەکان پرۆسەی دانانی پارەی لەنێو ئامێرەکانی ATM ـەوە دواخست، بەڵام ئێستا پارە چووەتە نێو ئامێرەکانی ATM، ئەو مووچە خۆرانەی نامەیان بۆ هاتووە دەتوانن بچن مووچەکانیان ڕابکێشن.
بۆ مووچەی ئەم مانگە 630 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، کە 330 هەزار فەرمانبەری مەدەنی، 197 هەزار پێشمەرگە و ئاسایش، 88 هەزار خانەنشین و 11 هەزار کەسوکاری شەهید.


وەڵام بدەوه