Kurdistan Press - وەزارەتی دارایی عێراق بەپەلە هاتە دەنگ وەزارەتی دارایی عێراق بەپەلە هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی دارایی عێراق بەپەلە هاتە دەنگ

وەزارەتی دارایی عێراق  لە سەر دیارنەمانی برە پارەیەک هاتە دەنگ و رایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکە نەبراوە، بەڵکو تەنها سڕ کراوە و ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە باس لە دیارنەمانی دوو ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دیناری سندوقی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەکەن 

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەڵامی لێدوانێکی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد، کە زانیارییەکان سەبارەت بە ڕاکێشانی پارە لە هەژماری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ناڕاستن.

دەشڵێت "وەزیری کار بەدواداچوونی وردی بۆ باڵانسی هەژمارەکە نەکردووە، چونکە ئەو پارانەی ئێستا لە هەژمارەکەدان، پارەی گەڕاوەی کارتی زیرەکی سوودمەندان و پارەی تەمویلی گوازراوەن و دەستکاری نەکراون."

وەزارەتی دارایی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد پێش بڵاوکردنەوەی هەر لێدوانێک کە ببێتە هۆی شێواندنی ڕای گشتی، وردبینی لە زانیارییەکاندا بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه