هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەكی عێراق نەهێڵێت، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كە 120 ملیار بۆ تەواوی ئەو مووچانە بنێرێت كە ماون و چاوەڕوانی عێراقن.
ئەمڕۆ چوارشەم 19ـی تشرینی دووەم، سەرچاوەیەكی باڵا راگەیاند، هەرێمی كوردستان خشتەی خەرجی و داهات و سەرجەم لیستی مووچەشی ئامادەیە بۆ عێراقی بنێرێت.
زیاتر گوتی، ئەگەر عێراق نیازی ناردنی مووچەی هەبێت بۆ دوو مانگی 11 و 12، ئەوا ئێمە دەتوانین بە ماوەی دوو هەفتە لیست و خەرجییان بۆ بنێرین، تەنانەت هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی پێشان داوە ئەگەر قەرزیش بكات، ئەو 120 ملیارەی بۆ ئەو دوو مانگە پێویستە دابینی بكات.
باسی لەوەش كرد، بۆ ئەو بابەتە بڕیارە گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بكرێت، هاوكات مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ محەمەدیش شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆی كردووە، بۆ ئەوەی ئەمساڵ هیچ مووچەیەك نەفەوتێت.
روونی كردەوە، عێراق رێگەچارەی هەیە ئەگەر مەبەستی بێت ئەو دوو مووچەیە بنێرێت، ئەویش بریتییە لە مەقاسە و دەتوانێت لە بەشە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان ئەو 120 ملیار دینار ببڕێت.


وەڵام بدەوه