رێباز حەملان لە وەڵامی محەمەد شیاع سوودانیدا رایگەیاند، ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی هونەری نەماوە وهەرێمی کوردستان سەرجەم ئەرکەکانی خۆی جێبەجێکردووە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان پابەندی تەواوی خۆی بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە و سەرجەم ئە کارانەی لەسەر شانی هەرێمی کوردستان بوون جێبەجێکراون، داهاتی ناوخۆ کە ١٢٠ ملیارد دینارە نێردراوە بۆ بەغدا و لیستی مووچەش رادەستی بەغدا کراوە بەڵام تا ئێستا عێراق مووچەی نەناردووە."
رێباز حەملان گوتیشی: "ئەگەر پێش هەڵبژاردن عێراق مووچە بنێرێت ئەوا ١٢٠ ملیار دینارەکە دەخەنە سەر هەژماری تایبەتی وەزارەتی دارایی عێراق لە بانکی ناوەندی لە هەولێر."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رێباز حەملان گوتی: "تا ئێستا لە رێگەی سۆمۆوە حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و هەێمی کوردستان پابەندە بە هەموو رێککەوتنەکان."


وەڵام بدەوه