Kurdistan Press - هەنگاوەکان بۆ مووچوی مانگی نۆ دەسپێکرد هەنگاوەکان بۆ مووچوی مانگی نۆ دەسپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەنگاوەکان بۆ مووچوی مانگی نۆ دەسپێکرد

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی تیمە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە مووچەی ڕاسپاردووە لە هەولێر و بەغدا، هەوڵی زۆری خۆیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نۆ پێش هەڵبژاردن بنێردرێت. وتیشی، هەوڵەکان بۆ ئەوەن کە لە مانگی 11ـدا دوو مووچە بنێردرێن، مووچەی مانگی نۆ لە سەرەتای مانگ و مووچەی مانگی 10 لە کۆتایی مانگ. پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتیکردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن و کارەکان بەخێرایی جێبەجێ دەکەن، بەبێ ئەوەی هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا بهێڵنەوە بۆ ئەوەی مووچەیەکی دیکە پێش هەڵبژاردن دابەش بکرێت. بڕیارە هەفتەی داهاتوو تیمێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات. ئەم تیمە میزان موراجەعەی مانگی نۆ و لیستی مووچەی مانگی 10 پێشکەش بە وەزارەتی دارایی عێراق دەکات. هاوکات، 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆش ئامادەیە بۆ ناردن. چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقن، ئایا بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدات یان نا. ئەگەر لە هەفتەی داهاتوودا بڕیار نەدرێت، ئەوا ناردنی مووچە دەکەوێتە دوای هەڵبژاردن، چونکە سێشەممەی دواتر دەکاتە 11ـی مانگ و ڕۆژی هەڵبژاردنە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه