Kurdistan Press - زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی نۆ زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی نۆ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ لە بارەی مووچەی مانگی نۆ

ڕاوێژكارێكی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، فشارێكی زۆر لە حكوومەتی عێراق دەكەن، بۆ ئەوەی لەسەرەتای مانگی 11 و پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی كوردستان بنێرێت.

ڕێباز حەملان، ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند: "ئێستا 120 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی نۆ، ئامادە دەكەین، ئێستا فشارێكی زۆر دەكەین، كە عێراق پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ بكات و پێویستە پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی 9 بنێرن، بۆ ئەوەی لە كۆتایی مانگی 11شدا، مووچەی مانگی 10ش بنێرن."

گوتیشی: "چاوەڕێین، كە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9 بدرێت، تا ئێمەش 120 ملیار دینارەكەیان بۆ بخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا