ڕێنمایی دارایی ژمارە ( ١٠ ) ی ساڵی / ٢٠٢٥
لەسەر پێشنیاری وەزارەتمان بە نوسراوی ژمارە ( ٣٠٥ ) لە ٢٠٢٥/٧/٧ ، و بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاوڵاتییانی سودمەند لە پێشینەو قەرزەکانی بانکەکانی سەربەوەزارەتمان، و پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( ٢٨٨ ) لە ( ٢٠٢٥/٩/١٠ ) ئەم ڕێنماییە دەرکرا.
یەكەم: لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15% بۆ گشت قەرز و پێشینەكانی خانووبەرە، نیشتەجێبوون، كشتوكاڵی، پیشەسازی، گەشتوگوزاری. لە ئەسڵی پێشبینە، یان قەرزی ماوە، لای سوودمەدان، بە ڕەچاوكردنی نووسراوی پێشووی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 15786) لە 12/11/2024 تایبەت بە قەرز و پێشینەكانی كشتوكاڵی.
دووەم: دوای جێبەجێكردنی خاڵی یەكەمی سەرەوە، لێخۆشبوون لە سوودی دواكەوتن، بۆ سوودمەندان لە پێشیبنەكانی سەرەوە بكرێ.
سێیەم: ئەم ڕێنوێنییە لە ڕێكەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران كاری پێ دەكرێ تا ڕێكەوتی 31/12/2025 و لە رۆژنامەی فەرمیی وەقایعی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە.
وەڵام بدەوه