وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەتی داهاتی فەرمانگە مەڵبەندیی و نامەڵبەندییەکان دەرکرد.
بەپێی رێنوێنی ژمارە 6ی ساڵی 2025ی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوە تێیدا روونکردنەوە لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ داهاتی بەدەستهاتووی سەرجەم یەکە ژمێریارییەکان و تۆمارکردنیان خراوەتە روو.
ئاماژە بەوەش دراوە کە رێنوێنییەکە لە 1/7/2025ەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی کوردستان) بڵاو دەکرێتەوە.
وەڵام بدەوه