ماوەیەکە چەندین میدیاو دەزگای ڕاگەیاندن و پەیجی ڕۆژنامەوانی کەوتونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە بە ناوی وەزیری دارایی و سەرچاوەی تایبەت لەوەزارەتی دارایی لەسەر پرسی مووچەو داهاتی ناوخۆو کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.
بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە هەموو ئەو لێدوان و هەواڵانەی بەناوی وەزیری دارایی بڵاو کراونەتەوە سەرجەمیان درۆیەکی پەتییە.
بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری نزیکەی دوو مانگە لێدوانی بۆ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوەو هەر دەزگاو سایت و پەیجێکیش هەواڵی ناڕاست بە ناوی وەزیری دارایی و وەزارەت بڵاو بکاتەوە ناچارین ڕووبەڕوی یاسایان بکەینەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری
٣٠ ی تەمووزی ٢٠٢٥
وەڵام بدەوه