Kurdistan Press - پارە بۆ مووچەی مانگی پێنچ دابین کرا پارە بۆ مووچەی مانگی پێنچ دابین کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارە بۆ مووچەی مانگی پێنچ دابین کرا

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق دڵنیایی دەدات، هیچ کێشەیەک بۆ مووچە دروست نەبووە، ئەو بیانووانەی هەشبوون لەم یەک دوو ڕۆژە چارەسەر کراون. بەپێی زانیارییەکانی، پارە بۆ مووچەی مانگی پێنج دابینکراوە و  بڕیارە سبەی پێنجشەممە ڕەوانە بکرێت.

هەموو رێکارەکانی ناردنی پارە لە بەغدا تەواو بوون، لە بانکی ناوەندییەوە نووسراوی گواستنەوەی پارە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، واتا پارە ئامادەیە و دابین کراوە.

بەدواداچوونەکانی بۆ مووچەی مانگی پێنج لە هەولێر و بەغدا بەردەوامن، لە بەغدا قسەی لەگەڵ دوو سەرچاوە کرد.

بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا راگەیاند، پێشبینیمان دەکرد دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بڕیاری ناردنی پارە دەربکات، بەڵام تێنەگەیشتوون نووسراوەکە بۆ نەکراوە.

، سبەی بەیانییەکەی نووسراوی خەرجکردنی پارە دەردەکەن.

ئێستا پارە لە بانکی ناوەندی گواستراوەتەوە و هەموو نووسراوەکان تەواو کراون ، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیش پارەی کاش هەیە.

حکومەتی عێراق کێشەی پارەی کاشی چارەسەر کردووە، ئێستا زیاتر لە حەوت تریلۆن دیناری لەبەردەستە، بەڵام نایەوێت تەنیا مووچەی  هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵکو دەیەوێت مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی عێراقیش بدات، هی ئەوانیش ئەم مانگە دواکەوتووە، خۆی پێشتر 16ـی مانگ دەستی پێدەکرد، بەڵام ئەمڕۆ 23ـی مانگە هێشتا دەستی پێنەکردووە.

وەزارەتی دارایی و لقی هەولێری بانکی ناوەندی پشتڕاستیان کردەوە وەک ئەوان ئاگادار کراونەتەوە و زانیاریان پێدراوە بڕیارە سبەینێ پارە بنێردرێت.

سبەی پارە بگاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان، دوای چەند کاتژمێرێک خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکەنەوە، هەموو بانک و خەزێنەکان ئاگادار دەکەنەوە هەینی و شەممە پشوو نییە، دەوام دەکەن و دەبێت مووچە دابەش بکەن.

هەر سبەی ئێوارە پارە بۆ بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من دەنێردرێت، تا درەنگانی شەو پارە دەگاتە ئامێرەکان، ئەوانیش خشتەی دابەشکردنی مووچەی خۆیان بڵاو دەکەنەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه