شاندێک دەچێتە بەغدا و پارەی مووچەی مووچەخۆرانی دێنێتەوە
دوێنێ پارەی مووچەی مانگی ئایار نەنێردرا، بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ تا نیوەڕۆ بنێردرێت و رۆژی دواتر دەست بە دابەشكردنی بكرێت.
ئەوەش زانراوە، هەر ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شەش دەست پێ دەكات، دواتر لیستەكە رادەستی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت.
ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش پێوەست كراوە بە چوونی شاندێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی كە دەچنە بەغدا، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی داهات و خەرجی مووچەی مانگی شەش و مانگەكانی دواتر و رێكارەكان تاوتوێ دەكەن.
ئەوەش زانراوە، ئەمڕۆ دوای گەیشتنی پارەكە، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار رادەگەیەنرێت، لیستەكە بە هەمانشێوەی مانگەكانی پێشوو دەبێت و هەوڵ دەدرێت لە كەمترین كاتدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش بكرێت.
وەڵام بدەوه