بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان" خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
ئەمڕۆ سێشەم 22ـی تەمووز لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەم بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2025 كە بڕەكەی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
هاوكات چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ سێشەم وەزارەتی دارایی فیدراڵ" تەمویلی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكات، لە بەرانبەردا حكوومەتی هەرێمی كوردستان 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتیی مانگی ئایار رادەستی حكوومەتی عێراق بكات.
ئەوە لە كاتێكدایە شەوی رابردوو گفتوگۆ لە نێوان بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی عێراق هەبووە كە چارەسەری كێشەكان بكەن، لە سەرەتادا تا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەبێتەوە مووچەی مانگی پێنج رەوانە بكەن.
وەڵام بدەوه