ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج درا. لەبارەی پەسندکردنی رێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق: "جیاوازییەکی کەم کراوە لە رەشنووسەکە و ئەمە بۆ دوو مانگ بەردەوام دەبێت. دواتر لیژنەیەک دێتە هەرێمی کوردستان و بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە."
سەرچاوەیەک بۆ کوردستان پرێس راگەیاند، رەشنووسەکە لەلایەن سەرکردەکانی بەغدا و هەولێر رەزامەندی لەسەر دراوە. "کێشەی لە بەردەم دروست نابێت."
سەرچاوەیەکە زیاتر بۆ کوردستان پرێس وتی."ئەمڕۆ ئەستەمە عێراق پارەی مووچەی مانگی پێنچ بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، ناردنی پارەی مووچەکە دەکەوێتە یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو."
وەڵام بدەوه