مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لەلایەن بەغداوە بڕی 1% لە مووچەی مانگی پێنجیان دەبڕدرێت.
UPN ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بووە بە ژمارەی وەزیفی، لە بەرامبەردا لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست کەمدەکرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان گوتی"بەگوێرەی بڕیاری 281ـی وەزارەتی پلاندانانی عێراق و ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری عێراق، بە رێژەی 1% لێبڕین لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران دەکرێت، هی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە مووچەی مانگی داهاتوو واتا پێنج دەبێت."
لێبڕینەکە لەنێو سیستەمی پەیڕۆڵ لە یەکە ژمێریارییەکان جێبەجێ دەکرێت، ئەگەر فەرمانبەرێک مووچەکەی 500 هەزار دینار بێت، پێنج هەزار دیناری لێ دەگێڕدرێتەوە.
وەڵام بدەوه