Kurdistan Press - لیستی مووچە ئامادەیە لیستی مووچە ئامادەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچە ئامادەیە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی چوار و تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە) و داهاتی ناوخۆی مانگی سێی ئامادە کردووە و سبەی ڕەوانەی بەغدای دەکات، دووسبەیش شاندێکی تەکنیکی بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و تێبینییەکان دەچێتە بەغدا.

 وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی خۆی بە ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا بۆ خەرجکردنی مووچە چڕکردووەتەوە، بۆ مووچەی مانگی چوار ئێستا لیستی مووچە ئامادەیە و داهاتی ناوخۆش کۆکراوەتەوە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێش ئامادەیە، کە ئەمانە ئەو سێ ئەرکەن دەبێت مانگانە جێبەجێیان بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند: "ئێستا سەرقاڵی ئیجرائاتی حسابین لەگەڵ بانکەکاندا بۆ داهاتی ناوخۆ، چاوەڕوانی ئەنجامی بانکەکانین، چونکە پارەکە ئامادەیە و نزیکەی 49 ملیار دینارە".

 سبەی دووشەممە لیستی مووچە و داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێن و دووسبەیش شاندێکی تەکنیکی دەچێتە بەغدا بۆ ئەوەی ئەگەر تێبینی یان پرسیارێک هەبێت ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه